خرید بک لینک
كابرایێ له‌سه‌ر رێگا ئه‌گاته هاوڕێیێكی خۆی كه دوو كتێبی له بنده‌ستدایه , هاوڕێكه‌ی پرسیاری لێ ئه‌كا ئه‌و دوو كتێبه چین ؟ ئه‌میش ئه‌ڵێ یه‌كیان مه‌نتقه و یهكیانیش فه‌لسه‌فه , پرسیار ئه‌كا مه‌نتق و فه‌لسه‌فه چۆنن ؟ئه‌میش ئه‌ڵێ بۆ نموونه تۆ كاتێ ئه‌ڵێی گا و گوێرهكهمان هه‌یه ئه‌شێ من بزانم تۆ شیر و ماستیشت هه‌یه له ماڵ , ئه‌مه یانی مه‌نتق , به‌ڵام كاتێ تۆ ئه‌ڵێی ژنه‌كه‌م له ماڵه من ره‌نگه هه‌زار به‌راورد بكه‌م بۆ خۆم كه ئایا له ماڵ خه‌ریكی چێشت لێ نیانه یان خه‌ریكی ئۆرام و ئه‌ركی ئاژه‌ڵه‌كانه یاخود له‌وانه‌یه خه‌ریكی خیانه‌تیش بێ ! كابرا تێك ئه‌چێ و له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بیر ئه‌كاته‌وه كه ئه‌م فه‌لسه‌فه و مه‌نتقه چ شتێكی جالبه , بههرحاڵ ئه‌ویش ئه‌چێ وه‌ك كابرای دۆستی دوو كتێبی مه‌نتق و فه‌لسه‌فه ئه‌سێنێ که فیسی پێ بكات . له رێگا دۆستێكیش ئه‌گاته ئه‌و و لێی ئه‌پرسێ به‌ڕاس كابرا تۆ كه ئه‌هلی خوێندن نه‌بووی ئیسته ئه‌م كتێبانه چین به ده‌سته‌وه ؟ ئه‌میش ئه‌ڵێ وه‌ڵا مه‌نتق و فه‌لسه‌فه‌ن ! كابراش ئه‌ڵێ ده‌ی مانای چییه ئه‌م مه‌نتق و فه‌لسه‌فه ؟ له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ ئێوه گا و گوێرهكهتان هه‌یه له ماڵ ؟ ئه‌ویش ئێژێ به‌ڵێ هه‌مانه , ئه‌ڵێ ده‌ی ژنه‌كه‌ت قه‌حپه‌یه !.ناشاره‌زا | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: کوردەواری, ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 11 دی 1402 ساعت: 14:57

دره‌خت هه‌ناسه
بولبول به ئاواز
سه‌گیش به گه‌فین
هه‌ركێ به خولقێ
. . . . دێته قاڵ و قین !

خودا وه‌ك به‌رهه‌م
ئه‌به‌خشێ سه‌رجه‌م
. به ده‌نگ به هاوار
. . . . . به شین به گرین !

.
هه‌ركێ به‌جۆرێ | ئاکام کامرانی


برچسبها: ئاكام كامراني, ھەڵبەستەکان

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 11 دی 1402 ساعت: 14:57

ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن وه‌ك بوعدێك سه‌یر بكه‌ین ئه‌وانه‌ی مه‌زنتر له ئێمه‌ن ئه‌توانن فایلی ژیانی ئێمه وه‌ك فله‌ش مێمۆرییێك كه چركه به چركه‌ی ههڵگیراوهله سوقانبهندی زه‌مه‌ن , له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌ملا و ئه‌ولای پێ بكه‌ن و سه‌یری كه‌ن . زه‌مه‌ن ئه‌توانێ باشترین ئه‌سپاو بۆ دیتنی هه‌ر ساته‌ی ژیانی ئێمه بێ بۆ داهاتوو ..گرته‌ی ژیان | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 11 دی 1402 ساعت: 14:57

صفحه بندی